نیهیلیزم بۆ ڕەتدانەوەی کەلتووری سەرکوتکەر زەروورەتیکی لۆژیکمەندانەیە، چونکە بناغەی میتافیزیکی کەلتوورەکە هەڵدەتەکینیت و لە هیچەوە گەشتەکەی دەخاتە ڕی. نیهیلیزم بڕواکردنە بە «نەبوون»ی بوونی لەپیشتر و ڕەتدانەوەی هەموو مانا و غایەیەکی پیشوەختانە بۆ گۆڕانکارییەکانی نیو میژوو، بوون بە بیمانا و بیهوودە دادەنیت، چونکە لەغایەبەدەرە و هیزیکی دەرەکیی هۆشەکی نەخشەی بۆ دانەناوە. ئەمەش ئەوە ناگەیەنیت کە ژیان هیچە و پیویست ناکات بژین، یان ئیمە هیچین و داهاتوو هیچە؛ لە لایەکەوە دروستە بڵیین هەموو شتیک هیچە و لە لایەکی دیکەوە مرۆڤ خۆی دەتوانیت لە بیمانایی بووندا مانا پەیدا بکات و گۆڕانکارییەکان بخوڵقینیت. بیجگە لە مرۆڤ، بوونەوەریکی ئاگامەندی دیکە نییە ئەو مانایە بە بوون بدات و کاڵای «غایە» بە بەردی گۆڕانکارییەیکانی نیو میژوودا بکات.
محمد کمال نویسنده کرد متولد سال 1955 میباشد.