ئەوەی پیشبینیم نەدەکرد هەرگیز ڕووبدات، ڕووی دا!
دەستم لە پشتەوەڕا کەلەپچە، پیم زنجیر، چاوەکانیشم بە پەڕۆیەکی ڕەش توند بەسترابوونەوە. دەڕۆیشتم بەدوای دەنگی پیی سی پۆستاڵڕەش (یەکەمیان پاژنەسوور، دووەمیان پاژنەسەوز، سییەم: شین). تەق تەق تەق، لە پیشم، لەسەر کاشییەکی سپیسپیسپی (کە لە کەلینی پەڕۆ ڕەشەکەی سەر چاومەوە دەمدیت) هەنگاویان دەنا، منیش بەدوایاندا دەڕۆیشتم:
«ئای بابۆ گیان!»
«گەڕان بەدوای تۆ، بەکویی گەیاندم!»
(بهشیک له دهقی ڕۆمانهکه)