لە ڕاھی ئەو ئاسمانەی خۆشت دەویت پی مەخەرە سەر پلەی یەکەمی پەیژەکەت.. تۆ بۆ ئەوە نەھاتبوویت… نا… عیسای برام… نا… نە بگری و نە ئاوڕی ماڵئاوایی بدەوە… دەزانم چەندە نائومید و دۆڕاو و تووڕەی لە دونیا و بنیادەمەکانی، گەر نیازتە لەم تۆفانەدا تەنیا بەجیمان بیڵیت؟ ئەوەیان لە خوڵقی پیغەمبەرانەت ناوەشیتەوە… تی دەگەم… رازی دڵت دەخوینمەوە کە پەلەتە تا کازیوەی نەداوە سەرکەویت و بەڵکو تکامان بۆ بکەیت تۆفانەکە بخەوینیت و نغرۆ نەبین… نا… دیارە گویم لی ناگریت و نیازیکی دیکەت لە دڵدایە کە ھەر خۆت و ئاسمان دەیزانن… وەک پڵنگیکی بریندار بەسەر پەیژەکەدا پلەکان دەبڕیت… تا تەواو لە چاوانم ون نەبوویت.. بەرلەوەی بگەم بە شوینی بەتاڵ دەنیو تابلۆکەدا و خاڵی لە تۆ، بە خۆم و خاچەوە، ناچارم لە خەو بیدارت بکەمەوە چونکە ھەرگیز ڕەوا نییە لیرەدا کۆتایی بیت، کۆتاییەک کە من دەزانم شایەستەم.. بەرگەی دەگرم.. بەڵام کەس ئەم تابلۆیە ھەڵناواسیت و سەیری ناکات..