…کە ئاوڕت دایەوە پیدەشتیکی پان و بەرینت بەجیدەهیشت، ڕووت وەک بەری دەست، بە ئاسمانەوەش، نزیک بەسەر سەرتەوە، قاژەقاژی دەیەها پۆلە ڕیشۆڵە کە خۆی دەدا لە هەزاران کاسیان دەکردی، هەر دەتوت بۆ مەرگ و دیلییەتی ئەو سەدەها ڕیشۆڵە بەندکراوەی ناو تۆڕەکەی سەر پشتی کەرە دیزەکەت دەیانقریشکاند، ترسایت لەوەی بە هیزی هەزارەها دەنووک و چڕنووک تۆ و دیزە و تۆڕی پڕ لە ڕیشۆڵە بە ئاسماندا هەڵفڕینن، هیشتا گەڕەک لیتەوە زۆر دوورە، وای لەو گەڕەکە کۆن و پەڕپووتە، هەر دەڵیی کەچە جلیکە و لە هەزار لاوە پینە کراوە، لەوەدایە هەر هەموو پینەکانی لیک هەڵبوەشین چونکی خودا لە ئان و ساتی دروست کردنی پەلەی بووە و جەمسەری پینەکانی جوان بەسەر یەکەوە نەدووریوەتەوە، لە شاریکدا کە گوایە بەر لە هاتنی هەر هەموو پیغەمبەرەکان هەر هەبووە، نە بوومەلەرزەیەک ڕماندوویەتی، نە لافاویک بردوویەتی، نە لەشکری تورک و عەرەب و عەجەم توانیویەتی ئەو قەڵا تۆکمە و بەرزەی بڕمینی، نە گڕکانیک سووتاندوویەتی و نە نەفرەتی یەکیک لەو پیغەمبەرانەش نغرۆی کردووە.