ڕەنگە یەکیک لەو ڕۆژهەڵاتناسانەی کە لە هەموو ڕۆژهەڵاتناس و ئیرانیناسەکانی دیکە، زیاتر بەشداری لە نووسینەوەی میژووی کورد کردبی، ڤلادیمیر مینۆرسکی بی. پیاوی سیاسیی دوایەمین قۆناغی ئیمپراتۆریای ڕووسیا، ڕۆژهەڵاتناس و ئیرانیناسی دوای جەنگی یەکەمی جیهانی، مینۆرسکی، بەشدارییەکی زۆری لە لیکۆڵینەوەی کوردناسیدا کردووە. شوینی مینۆرسکی لە نووسینەوەی میژووی شار و شارۆچکەکانی کوردستان، میژووی ئایینزا کوردییەکان زۆر دیار و بەرچاوە. هەر لە ڕاستیدا زیادەڕۆیی نییە ئەگەر بڵیین مینۆرسکی یەکەمین ڕۆژهەڵاتناسی ئەورووپییە کە “بە شیوەییکی زانستییانە” لیکۆڵینەوەی کوردناسی لە ئەورووپا برەو پی دابی.